نرخی نەوت - گرافیک: 964+
دواینجار کەی بوو نرخی پێوانەیی تۆمارکرد؟
بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو نرخی نەوت دابەزی
964+
ژووری هەواڵ
سەرەڕای زیادبوونی گرژیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت دابەزی، بەجۆرێک %0.24 بەراورد بەنرخی دوێنێی دابەزی.
ئەمڕۆ نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 78 دۆلار و 91 سەنتە، بەڵام دوێنێ لەکاتی داخستنی بۆرسەی جیهانی بە 79 دۆلار و یەک سەنت بووە.
وەک هەمیشە نەوتی سوکی تەکساسیش دابەزی، 73 دۆلار و 89 سەنت نرخی هەر بەرمیلێکە، بەراورد بە دوێنێ %0.02 دابەزیووە.
بار گرژیەکانی نێوان ئێران و پاکستان، هێرشە بەردەوامەکانی حوسییەکانی یەمەن، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەزە نەیتوانیوە نرخی نەوت بگەیەننە ئاستی پێوانەیی، بەگوێرەی وتەی شارەزارییان کەرتی وزە، کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت یەکێکە لە هۆکارە بەردەوامەکانی هەڵبەزودابەزی کەمی نرخی نەوت.
دواینجار کە نرخی نەوت ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد، رۆژی 24.9.2023 بوو نرخی هەر بەرمیلێک نەوت گەیشتە 95 دۆلار و 31 سەنت.