وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریداوە

کارکردن بە ناسنامە و رەگەزنامەی کاغەزی دەوەستێت

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریداوە لەدوای رێکەوتی 1.3.2024 چیتر کار بە ناسنامە و رەگەزنامەی کاغەزی شێوازی کۆن نەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، تا ئەو رێککەوتەی دیاریانکردووە کار بە رەگەزنامە و ناسنامەی کۆن دەکرێت، دوای ئەو کاتە لە فەرمانگەکانی حکومەت تەنیا کار بە کارتی نیشتیمانی دەکرێت.

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دوای ئەو رێککەوتەی دیاریکراوە مامەڵەی دەرهێنانی کارتی نیشتیمانی ناوەستێت.

رێکارەکان تەنیا بۆ هاوڵاتیانی ناوخۆیە و ئەو هاوڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەژین ئەو بڕیارە نایانگرێتەوە، ئەمەش بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق.

فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی رانیە: وەرن کارتی نیشتیمانی ...

فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی رانیە: وەرن کارتی نیشتیمانی وەرگرنەوە