لە گوندی مژێ

فڕۆکەکانی تورکیا ماڵی هاوڵاتیەکی قەزای ئامێدیان خاپوور کرد

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا درەنگانی شەوی رابردوو ماڵی هاوڵاتیەکیان لەناو گوندی (مژێ)ی سنووری قەزای ئامێدی بۆردوومان کردووە، خانوەکە بەتەواوی داڕوخاوە.

رزگار عەلی، دراوسێی ئەو ماڵەیە کە بۆردوومان کراوە بە 964ـی وت، “درەنگانی شەوی رابردوو ئەو خانوە بۆردوومان کراوە، سەراپا هەمووی داڕوخاوە و چەند سەر ئاژەڵێک مردار بوونەتەوە، پێشووتر چەکدارانی (پەکەکە) هاتونەتە ناو گوند، گومان دەکرێت بەو بەهەمان هۆکار بێت”.

بەگوێرەی وتەی رزگار عەلی، خاوەنی ماڵەکە لەو کاتە لەماڵ نەبوون، جگە لە مرداربوونەوەی چەند سەر ئاژەڵێک و زیانی مادی زیانی گیانی نەبووە.

هاوڵاتیەکی دیکەی ئەو گوندە بە 964ی وت، زیاتر لە هەفتەیەکە رۆژانە چەندینجار چیای مەتینا و گوندەکانی قەزای ئامێدی بۆردوومان دەکرێت لەلایەن فرۆکەکانی تورکیا.

گوندی مژێ دەکەوێتە سنووری قەزای ئامێدی نزیکە 20 ماڵی لێ نیشتەجێیە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سنوری قەزای ئامێدی بە 964ـى راگەیاند، “خانوی ئەو هاوڵاتییە بەتەواوی رووخاوە و چەند سەر مەڕێک مردار بووەتەوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

گوندێ مژێ له‌ سنوورى ئامێدی بۆردومان کرا

گوندێ مژێ له‌ سنوورى ئامێدی بۆردومان کرا