کۆتایی ئەم مانگە دەچێتە پەرلەمان

هەموارکردنەوەی یاسای بودجە لە پەرلەمان چەندی پێدەچێت؟

964+

پێشەوا محەمەد

بەپێی زانیارییەکانی ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، یاسای بودجە تا کۆتایی ئەم مانگە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنێردرێت.

نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە 964ـی راگەیاند، وەک لیژنەی دارایی پێشبینی دەکەن پەسەندکردنی هەمواری بودجەکە لە ئەنجومەنی نوێنەران سێ هەفتەی بووێت.

لە هەموارکردنەوەی یاسای بوودجەدا، موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خراوەتە سەر خەرجیی حاکیمە، “بۆ دوو ساڵی ئایندە کێشەی مووچە لە هەرێمی کوردستان نامێنێت”.

وا بڕیارە هەفتەی داهاتوو حکومەتی عێراق 618 ملیار دینار بۆ موچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.

“حکومەتی عێراق بڕیاریداوە تا هەموارکردنەوەی یاسای بودجە مانگانە 618 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت، کە ئەم بڕە پارەیەش لە چوارچێوەی 12.67%ـی پشکی هەرێم دەبێت”.

دوێنێ چوارشەممە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ بەغدا لەسەر هەمواری یاسای بوودجە رێککەوتن کراوە.

ئەنجومەنی وەزیران باسی موچەی فەرمانبەرانی کرد

ئەنجومەنی وەزیران باسی موچەی فەرمانبەرانی کرد