نوسراوی بۆ هەرێم ناردووە

وەزارەتی دارایی عێراق داوای لیستی موچەخۆرانی هەرێم دەکات

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی دارایی عێراق بە نوسراوی فەرمی داوای لە وەزارەتی دارایی هەرێم کردووە کە مانگانە لیستی خەرجی موچەی فەرمانبەرانی کوردستان رادەستی فەرمانگەی ژمێرکاری وەزارەت یان گەنجینەی پارێزگاکان بکات.

لە نوسراوەکەدا هاتووە کە وەزارەتی دارایی عێراق دەیەوێت خەرجی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابینبکات تا ئەو کاتەی خشتەی نوێی بودجەی ساڵی 2024 لە هەردوو ئەنجومەنی وەزیران و نوێنەران پەسەند دەکرێت.

بەگوێرەی نوسراوەک کە رۆژی 16.1.2024 دەرچووە، هاوشێوەی دامودەزگاکانی تری دەوڵەت داوا لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم کراوە لیستی خەرجی موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی کانونی دووەم و مانگەکانی دواتر بدەنە فەرمانگەی ژمێرکاری وەزارەت یان گەنجینەی پارێزگاکان.

نوسراوەکە لەلایەن نەرمین مەعروف، پەرلەمانتاری عێراق بڵاوکراوەتەوە و ئەو پەرلەمانتارە زانیارییەکانی بۆ 964 پشتراستکردەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان موچەی مانگەکانی 10، 11 و 12ـی ساڵی رابردووی نەداوە و بەرامبەر موچەخۆرەکانیشی بەغدای بە بەرپرسیار داناوە لە نەناردنی پارە بۆ موچەکانیان.

+964صورة من منصة (شبكة):

مامۆستایانی وانەبێژ بچن بۆ موچەکانیان

مامۆستایانی وانەبێژ بچن بۆ موچەکانیان

مامۆستایانی وانەبێژ بچن بۆ موچەکانیان

مامۆستایانی وانەبێژ بچن بۆ موچەکانیان