بە رووداوێکی هاتوچۆ

لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان چوار کەس گیانیان لەدەست دا

964+

توانا نەقی

بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان چوار کەس گیانیان لەدەست دا و کەسێکیش برینداربوو.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، رووداوەکە لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تۆیتا هایلۆکس بووە و لەسەر رێگای نێوان کەلار دەربەندیخان.

دەشلێت، رووداوەکە بە دیاریکراوی لە نزیک گوندی ئاوەخێری بووە و چوار سەرنشینی تۆیۆتاکە کە بە ئاراستەی کەلار رۆيشتوون، گیانیان لەدەستداوە شۆفێرەکەشی بریندارە.

ئێستا تیمەکانی هاتووچۆ لە سەر رووداوەکەن و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە، بە مەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە.