لە هەرێمی کوردستان

ساڵانە 15 ملیۆن فڵچەی ددان دەبێت بە پاشماوە

964+

پێشەوا محەمەد

بە نزیکەیی ساڵانە 15 ملیۆن فڵچەی ددان لە هەرێمی کوردستان دەبێت بە پاشماوە، پسپۆڕێکی ژینگە دەڵێت، ئەو رێژە پلاستیکە زیانی گەورە بە ژینگە دەگەیەنێت.

سۆلین سەعدی، کە بەکالۆریۆسی لە زانست و تەندروستیی ژینگەدا هەیە دەڵێت، دانیشتووانی هەرێم شەش ملیۆن و 556 هەزارو 752 کەسە و ئەگەر هەر یەکێکیان ساڵانە سێ فڵچە بەکاربهێنێت ئەوا ساڵانە دەکاتە 15 ملیۆن فڵچەی پلاستیکی کە دەبێتە پاشەڕۆ.

ئەو پسپۆڕەی بواری ژینگە بۆ 964ـی روونکردەوە، کەڵەکەبوونی ئەو فڵچانە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی پاشماوەی پلاستیک و نزیکەی 450 ساڵی دەوێت تا شی دەبێتەوە و دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ سروشت.

“وڵاتان پەنایان بردووەتەبەر دروستکردنی فڵچەی ددانی بامبۆ کە بە هاوڕێی ژینگە ناسراوە لە داری بامبۆ دروستکراوە، کە 100%سروشتییە بۆ ئەوەی ببێت بە فڵچەی ژینگەدۆستان و دووبارە پاش بەکارهێنانی شی ببێتەوە”، سۆلین سەعدی وادەڵێت.

بامبۆ رووەکێکی دارییە کە بە “گیا” پۆلێن کراوە و زۆرجار لە باشووری ئاسیا و ئەمریکای باکوور گەشە دەکات، کەلوپەل و کوپ و مەنجەڵی لێ دروستکراوە.

سۆلین سەعدی وتیشی، “بۆیە وێرانکردنی زەوی لە لایەن ئێمە، شتێکە کە دەتوانرێت رێگریی لێبکرێت بە هەنگاونانی بچووک بەجێپێ ژینگەییەکەمان کەم بکەینەوە، بە بەکارهێنانی بەرهەمە دۆستانە ژینگەییەکان”.

رێکەوتنێکی مێژوویی لەبارەی ژینگەی جیهان واژۆ کرا

رێکەوتنێکی مێژوویی لەبارەی ژینگەی جیهان واژۆ کرا