لە گەشتی هەواڵەکانەوە

کاردانەوەکانی هێرشەکەی سەر هەولێر بەردەوامە و لیژنە پێکهێنراوە

964+

ژووری هەواڵ

کاردانەوەکان لەسەر هێرشە موشەکیەکەی دوێنێ شەوی سەر هەولێر بەردەوامە و زۆرێک لە قونسوڵگەری و وەزارەتەکانی دەرەوەی وڵاتان ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەن.
هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، کەنەدا، چین و چەند وڵاتێکی دیکە سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەن و داوای دووبارە نەبوونەوەی دەکەن.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمیش ئەمڕۆ رایگەیاند، ئەو هێرشانە نامەسولانە و نامەردانە بووە و هیچ بەهانەیەک نەبووە بۆ ئەوەی خەڵکی سڤیل ببێتە قوربانی.
هەر ئەمڕۆش ژمارەیەکی زۆر لە هاولاتیانی هەولێر چوونە بەردەم نەتەوەیەکگرتووەکان و ناڕەزایەتی خۆیان دژی ئەو هێرشانە راگەیاند.
دوینێ شە لە کاتژمێر 11:30 خولەکی شەو لەلایەن سوپای پاسدارانەوە هێڕش کرایە سەر هەولێر و چوار کەس گیانیان لەدەستداو شەش کەسیش بریندار بوون.