تیمێكی گه‌ڕۆك لە ئامادەباشی دایە
قه‌ره‌داغ له مەترسی دروستبوونى لافاو سه‌لامه‌ته
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى قه‌ره‌داغ بۆ 964 دووپاتیده‌كاته‌وه كه هیچ مه‌ترسییه‌كی دروستبوونى لافاو له سنوورى ناوه‌ندى قه‌زاكه‌یاندا نییه و یه‌كێك له هۆكاره‌كانیش هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافییه كه ئاوى لێ كۆنابێته‌وه.
دلیڤان عه‌لى، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌رده‌داغ به 964ـى وت، هه‌ر شوێنێك له ناوه‌ندی قه‌زاكه مه‌ترسی كۆبوونه‌وه‌ى ئاوى لێ هه‌بووبێت، چاره‌سه‌ریان كردووه.
وتیشی “به‌هۆى هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافی كه زۆربه‌ى ئاوه‌دانى قه‌زاكه كه‌وتوونه‌ته سه‌ر به‌رزاییه‌كان مه‌ترسی لافاو له‌و سنووره‌كه‌مان نییه”.
به‌قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى، هه‌ر گه‌ڕه‌كێك ئاوهڕۆكهى مه‌ترسی كۆبوونه‌وه‌ى ئاوى لێكرابێت چاره‌سه‌ریان كردووه و ده‌شڵێت “له ده‌ره‌وه‌ى سنوورى ناوه‌ندى قه‌زاش هه‌ر شوێنێك پێویست بووبێت كارمان له‌سه‌ر كردووه”.
به‌قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌ره‌داغ، تیمێكی گهڕۆكیان بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاو دروستكردووه و شوێنه‌كان به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه.