زۆرترینیان له یه‌كه‌م مانگ 95 حاڵه‌ت بووه
زیاتر له 700 حاڵه‌تى گه‌ستنى سه‌گ له هه‌ولێر تۆمار كراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به درێژایی ساڵى 2023 له هه‌ولێر زیاتر له 700 حاڵه‌تى گه‌ستنى سه‌گ تۆماركراون كه رۆژانه ده‌كاته نزیكه‌ى دوو حاڵه‌ت.
ئه‌م ئاماره له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژئاواى هه‌ولێر بڵاوكراوه‌ته‌وه كه نه‌خۆشخانه‌یه‌كه زیاتر رووداوه جیاجیاكان تۆمار و چاره‌سه‌ر ده‌كات.
به پێی ئه‌م ئاماره، زۆرترین حاڵه‌تى گه‌ستنى سه‌گ له مانگى کانونی دووەم گه‌یه‌ندراونه‌ته ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه، كه ژماره‌یان 95 حاڵەت بووه.
مانگى شوبات 60 حاڵەت، ئازار 78 حاڵەت، نیسان 73 حاڵەت، ئایار 60 حاڵەت، حوزەیران 69 حاڵەت، تەمموز 45 حاڵەت، ئاب 50 حاڵە، ئەیلول 36 حاڵەت، تشرینی یەکەم 68 حاڵەت و مانگى کانونی یەکەمیش 41 حاڵەت بووه.
كه‌مترین ژماره‌ى گه‌ستنى سه‌گیش له‌م ساڵه‌دا له مانگى تشرینی دووەم، گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه كه 28 حاڵەت بووه.
ئێستا لە هەولێر شەڵتەرێک بۆ کۆکردنەوەی سەگە بێ لانە و بەڕەڵاکان دروست کراوە و رۆژانە هەوڵ دەدرێت لەوێدا کۆ بکرێنەوە.