ئەمڕۆ لای چێشتخانەکان بوون

لیژنەی تەندروستی دوزخورماتوو 12 سزای دارایی نووسی

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لەلایەن لیژنەی تەندروستی دوزخورماتوو، بە دواداچوون و پشکنین بۆ سەرجەم ئەو خواردنگە و  رێستۆرانتانەی کە دەکەونە سەر رێگای کەرکوک – بەغدا ئەنجامدرا، 12 چێشتخانە سزای مادی دران.

سزا داراییەکانی لیژنەکە، لە 250 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تا دوو ملیۆن دینار.

محەمەد ئەگبەر بەرپرسی لیژنەی تەندروستی دوزخوماتوو بە 964ی وت، رۆژانە لەرێگای سێ لیژنەوە، چاودێری گەڕەک و بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی قەزاکە دەکرێت، لەکاتژمێر 8:00ی بەیانی تاوەکو کاتژمێر 12:00ی شەو لیژنەمان لە ئەرکدا دەبن.

دوکاندارە دێرینەکان قەیسەرییەکانی دوزخورماتوو چۆڵ دە...

دوکاندارە دێرینەکان قەیسەرییەکانی دوزخورماتوو چۆڵ دەکەن

بە وتەی لیژنەی تەندروستی قەزاکە لە هەفتەی داهاتووەوە لیژنەکانیان، دەست بە پشکنینی مارکێت، ساردەمەنی، فڕنی سەمون، نانەواخانە و مریشکفرۆشان دەکرێت، داواشی لە دانیشتووانی قەزاکە کرد لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتی، لەهەر شوێنێک گومانی هەر سەرپێچییەکیان کرد ئاگاداریان بکەنەوە.

لەناوەند و سنوری قەزای دوزخورماتوو، زیاتر لە 50 چێشتخانە و رێستۆرانت هەن، جگە لە 35 خواردنگەی سەر شەقام و کۆڵانەکان.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا