لە حاسڵاتی ئەمڕۆ
سوپای ئیسرائیل دەڵێت 60%ی غەزەی کۆنترۆڵکردووە
964+
ژووری هەواڵ
سەرۆکی ئەمریکا دهڵێت ئێمە نێوەندگیریمان کرد، بە هەماهەنگییەکی لەگەڵ قەتەر و میسر و ئیسرائیل، بۆ وەستاندنی شەڕ بۆ ماوەی 7 رۆژ و ئازادکردنی 105 دیل. بایدن دەشڵێت جێگەی داخە کە حەماس دوای تەنیا هەفتەیەک لە رێککەوتنی ئازادکردنی دیلهكان کشایەوە.
رۆژنامهی یەدیوت ئەحرۆنۆت نوسیویهتی: سوپای ئیسرائیل مەزەندە دەکات کە زۆرینەی چەکداران و سەرکردەکانی حەماس لە غەززە دوای 100 رۆژی شەڕ لە ژیاندا ماون.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا رایگهیاند: مووشەکێکمان خستە خوارەوە کە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حوسییەکانەوە بەرەو کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکا هەڵدرابوو، مووشەکەکە لە جۆری کروزی دژە کەشتی بووە.
ساگیڤ جیهزکێلی ئیسرائیلی، یاریزانی یانەی ئەنتالیا سپۆری تۆپی پێی، دوای ئەوەی لە کاتی یارییەکی خولی نایابی هاوسۆزی خۆی بۆ دیلەکانی ئیسرائیل نیشاندا لە تورکیا دەستگیرکرا و دوای ماوەیەک راگرتنی ئازادکرا و وەزارەتی دەرەوە ئیسرائیلیش دەڵێت، دوای ئازادکردنی دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئیسرائیل