دادگایەکی ئێران بڕیاریداوە

شەش بەندکراوی کورد لەسێدارە دران

964+

ژووری هەواڵ

شەش بەندکراوی کورد کە خەڵکی شارەکانی کرماشان، هەرسین و سەحنە بوون، لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئێران لەسێدارە دران.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بەرەبەیانیی رۆژی یەکشەممە 15.1.2024، سزای کەسێدارەی شەش بەندکراوی کورد بەناوەکانی ئەحمەد لەتیفی، ئەکبەر خوڕەمتاش، ئەمیرحوسێن مەلەکی، عەلی ئەکبەر مورادیان، هادی نەزەری و عەلی میری کە خەڵکی شارەکانی کرماشان، هەرسین و سەحنە بوون لە بەندیخانەی ناوەندی کەرەج جێبەجێکراوە.

ئەو شەش بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەرکرابوون، لەلایەن دادگای شۆڕشی کەرەجەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.

راشیگەیاند، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو شەش بەندکراوە لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دادوەری ئێرانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

هەفتەی رابردووش، دادگای شۆڕشی تاران، بەتۆمەتی هاوکاریکردنی ئیسرائیل، سزای لەسێدارەدانی سەپاند بەسەر چوار گەنجی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان کە تەمەنیان لەنێوان 26 بۆ 28 ساڵیدا بوو.

ئەمریکا لەسەر چوار کوردی لەسێدارەدراو هاتە دەنگ

ئەمریکا لەسەر چوار کوردی لەسێدارەدراو هاتە دەنگ