لە رێگەی فاست پەی

هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ توشبووانی شێرپەنجە دەستیپێکرد

964+

ژووری هەواڵ

نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی هاوکاری دارایی بۆ چارەسەرکردنی توشبووانی شێرپەنجە دەستپێکرد و هاوڵاتیان دەتوانن لە رێگەی فاست پەی و باڵانسی مۆبایل بەشداربن.

ئەمڕۆ دووشەممە 15.1.2024، د.یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بە 964ـی راگەیاند، لەسەر پێگەی فاست پەی بەشێکی تایبەت بە نەخۆشخانەکەی کراوەتەوە بەناوی “Fast Hope” و لەمەودوا یەکەم بەشی پێگەکە دەبێت، لە رێگەیەوە دەتوانرێت هاوکاری دارایی پێشکەش بکرێت.

“جۆرێکی دیکەی هاوکارییەکە لە رێگەی کڕینی کارتی مۆبایل و ئینتەرنێتەوە دابیندەکرێت”، د.یاد نەقشبەندی وای وت.

هاوکارییەکان لە رێگەی لیژنەیەکەوە کۆدەکرێتەوە و دواترش چاودێری دارایی سەرپەرشتی دەكات و دەرمان و پێداویستی پزیشكی پێ دابیندەكریت.

پێشتریش لە مانگی هەشتی ساڵی رابردوو، نەخۆشخانەی هیوا دوو هەژماری بانكی بۆ هاوكاریكردنی تووشبووانی شێرپەنجە کردەوە و خێرخوازان لە هەرکوێ بوونایە دەیانتوانی بە دینار و دۆلار پارەکانیان بنێرن.

نەخۆشخانەی هیوا دوو هەژماری بانکی بۆ تووشبووانی شێرپە...

نەخۆشخانەی هیوا دوو هەژماری بانکی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە کردەوە