هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردوەتەوە
ئەگەر لە کاتی تەمومژ شۆفێری دەکەی ئەم 7 رێنماییە بخوێنەوە
964+
ژووری هەواڵ
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لەبەشێکی زۆری شارەکانی هەرێمی کوردستان تەمومژێکی چڕە، ئەمەش دوای ئەو شەپۆلی بەفر و بارانەی چەند رۆژی رابردوو ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە.
هاتوچۆی هەولێر حەوت رێنمایی بڵاوکردوەتەوە بۆ شۆفێری کردن لەکاتی هەبوونی تەمومژ، ئەمانە رێنماییەکانی هاتوچۆی هەولێرە:
1. گرنگترین شت ئەوەیە ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت شوفێری نەکەین.
2. کەم کردنەوەی خێرایی تا ئەو ئاستەی کەوا نیوەی خێرایی رێگا پێدراوە.
3. زیاد کردنی ماوەی بێوەیی خۆت و ئۆتۆمبێلی پێش خۆت.
4. ئارام گرتن و پەلە نەکردن لە کاتی لێخوڕیندا.
5. دانەگیرساندنی روناکی بەرز.
6. نەوەستان لە ناوەڕاستی شەقام و رێگاکاندا.
7. سوود وەرگرتن لە هێل و رێڕەوەکانی شەقام و رێگاکان لە کاتی لێخوڕین بۆ دیاری کردنی ئاراستەی رۆیشتن.