کوژراو و بریندار هەیە

چەکدارانی داعش پەلاماری سوپای عیراقیاندا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

چەکدارانی داعش لە نیوان قەزای بێجی و حەدیسە پەلاماری سوپایان داوە و بەپێی ئاماری سەرەتایی سێ کوژراو و یەک بریندار هەیە.

سەرچاوەیەکی سەربازی لە ئۆپەراسێۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک بە964ـی وت، لە رێگای ژوری هاوبەشی نێوان ئۆپەراسێۆنەکانەوە ئاگادار کراینەوە لەوەی چەکدارانی داعش لە رێگای سەرەکی نێوان قەزای بێجی لە باکوری پارێزگای تکریت و قەزای حەدیسە لە خۆرئاوای پارێزگای ئەنبار پەلاماری فەوجی یەکی لیوای مغاویری سەر بە ئۆپەراسێۆنەکانی جەزیرەیان داوە.

وتیشی، بە چەند جۆرە چەکێک هێرشەکەیان کردووە و سێ سەرباز کوژراوە و یەکێکیش بەسەختی بریندار بووە ، دواتر هێزی پاڵپشتی گەیشتووەتە  شوێنی هێرشەکە و چەکدارەکان هەڵاتون بەرەو شوێنێکی نادیار.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە داقوق چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر حەشدی شەعبی

لە داقوق چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر حەشدی شەعبی