لە کەرکوک
بەڕێوەبەر و مامۆستایەک لە قوتابیەک دەدەن و فڕێی دەدەنە دەرەوە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
نیوەڕۆی ئەمڕۆ کچە قوتابیەکی پۆلی سێی ناوەندی بە ناوی نورا فەخری لە لایەن بەرێوەبەر و مامۆستاکەیەوە خەڵتانی خوێن دەکرێت و چاوێلکەکەی دەشکێندرێت.
نورا فەخری ئەو قوتابیەی لێیدراوە بە 964ـی وت، “پۆلی سێی ناوەندیم لە قوتابخانەی روئیا لە نێو وانەی چوارم ئیزنم لە مامۆستاکەم وەرگرت بڕۆم مەتارەی ئاوەکەم بهێنم کە لە ناو راڕەوی قوتابخانەکەدابوو کاتێک گەڕامەوە رەفیقەکانم دەنگە دەنگ وقسەیان کردبو بانگهێشت کران بۆ لای برێوەبەر من نەڕۆیشتم چونکە من ئەو ساتە لەوێ نەبووم”.
وتیشی، “دواتر بانگهێشتی منیان کرد و مامۆستاکە جنێوی ناشیرینی پێ دام و بە دەستی لە دەمو چاوی دام و چاوێلکەکەمی شکاند و پێ وتم تۆ کەسێکی تەربیەت نەدراۆیت و جنێوی بە باوکم و دایکم دا و دواتر بەرێوبەری قوتابخانەکە بەهەمان شێوە جێنیوی پێ دام وتی فڕێی بدەنە دەرەوەی قوتابخانە”.
فەخری سەلمان باوکی کچە قوتابیەکە بە 964ـی وت، “بۆ ئەوەی کێشەکە گەورە نەبێتەوە رێکاری یاسایمان گرتەبەر و سەردانی نەخۆشخانەی کەرکوکی گشتیمان کرد و راپۆرتی پزیشکیمان ئامادە کرد، پاشان سەردانی بنکەی پۆلیسی دۆمیزما کرد و سکاڵای یاسای خۆمان تۆمار کد بڕیارە سبەی سەردانی دادکای کەرکوک بکەین”.
ئەحمەد سامی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی کەرکوک بە 964ـی وت، لیژنەی لێکۆڵینە پێک هێنراوە بەسەرۆکایەتی بەڕێوەبەری پەروەردە و بە ئاگاداری وەزیری پەروەردەی عیراق ، بەڵام بەهۆی ئەوەی کێشەکە کەوتە دوای دەوامی فەرمیەوە ئەوە سبەینی لیژنەکە دەست بە کارەکانی دەکات.
پێداچوونەوە: توانا نەقی