لۆگۆی دەستەی گەشتوگوزار
لە رێگەی لیژنەیەکەوە
دەستەی گەشتوگوزار لەبارەی جێبەجێکردنی رێنماییەکانیانی بەدواداچوون دەکات
964+
پێشەوا محەمەد
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لیژنەیەکی بۆ دڵنیایی جێبەجێکردنی رێنماییەکانی دەستەکە پێکهێناوە و بڕیار وایە سەردانی تەواوی بەڕێوەبەرایەتی و بنکەکان بکات.
ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بۆ 964ـی ئاشکرا کرد، لیژنەکە دڵنیایی وەردەگرێت لە جێبەجێکردنی رێنماییەکان و بەکارخستنی دەستی کاری ناوخۆیی و پابەندبوون بە بەکارهێنانی زمانی کوردی لە بنکە و شوێنە گەشتیارییەکان.
دەستی ژینگە ساڵی رابردوو بڕیاریدا تەواوی بنکە و شوێنە گەشتیارییەکان زمانی کوردی لەسەر تابلۆ و پێڕستی خواردنەکانیان بەکاربهێنن.
وتەبێژەکەی دەستەی گەشتوگوزار وتیشی، “لیژنەکە هاوکات بەدواداچوون بۆ کاروباری گەشتیاری دەکات و لە نزیکەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکان دادەنیشێت.
دەستەی گەشتوگوزار خاوەنی هەشت بەڕێوەبەرایەتی گشتییە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکانیش بنکەی گەشتوگوزار هەیە.