بەگەشتی 219 ملیۆن لیتر نەوت دابەشکراوە لە هەرێم
70 هەزار خێزان لە دهۆک نەوتیان وەرگرتووە
964+
توانا نەقی
لە پارێزگای دهۆک دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا بەردەوامە و نزیکەی 70 هەزار خێزان تا ئێستا نەوتیان وەرگرتووە.
میلەت زکری سەرپەرشتیاری دابەشکردنی نەوتی دهۆک بە 964ـی رایگەیاند، رۆژانە لە بەردەم مزگەوتی مەلا شوکری پروسا نەوت دابەش دەکەن و هەرتا ئێستا لە سەنتەری شاری دهۆک نزیکەی 70 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە.
وتیشی، بەو رێژەیەش لە 90% نەوت دابەش کراوە و هەمووی ئەو نەوتەی کە بە 100 هەزار دینار دابەشی دەکەن و ئەوەندەی نەماوە بەتەواوەتی دابەشبکرێت.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکانیش ئاماژەی بەوەکردووە، تا ئێستا 219 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا لەمساڵدا دابەشکراوە زیاتر لە ملیۆنێک خێزان دەکات و بە رێژەی 85% نەوتیان وەرگرتووە هاوڵاتیان.
ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان رایگەیاندووە تا رێکەوتی 9.1.2023 بووە و بە شێوەیەک بووە:
پارێزگای هەولێر: زیاتر لە 93 ملیۆن لیتر دابەشکراوە.
پارێزگای سلێمانی: نزیکەی 80 ملیۆن لیتر دابەشکراوە.
پارێزگای دهۆک: زیاتر 46 ملیۆن لیتر دابەشکراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە وەزارەتی نەوتی عێراقیش تا ئێستا بڕی زیاتر لە هەشت ملیۆن نەوتی سپی ناردووە بۆ هەرێم و دابەشکراوە بەسەر پارێزگاکاندا.