ژن و منداڵەکانی بریندارن
لە رووداوێکی هاوتوچۆدا پیاوێک گیانی لە دەست دا
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
پێش نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13.1.2023 له رووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆدا له رێگه‌ی نێوان كه‌ركوك و داقوق، بەهۆیەوە پیاوێك گیانی له ده‌ست دا و ژن و منداڵه‌كانیشی بریندار بوون.
فەرمان نەشئەت بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی داقوق به 964ی راگه‌یاند، خانه‌واده‌یەک ئۆتۆمبێلێكی ئۆپڵی ره‌نگ مارۆنییان پێ‌بوو، به‌هۆی خێراییه‌وه وه‌رگه‌ڕان و به‌هۆیه‌وه پیاوەکە، کە شۆفێر بوو، گیانی لە دەست دا و ژنەکەی و سێ مندالیشی، کە لەگەڵیدا بوون، بریندار بوون و گواسترانەوە نه‌خۆشخانه.
وتیشی، خانەوادەکە خەڵكی گوندی عەبدوڵاغانمن، کە دەکەوێتە نێوان داقوق و دوزخورماتوو.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا