خەڵکی ئاغجەلەر و خاڵخاڵانن
تەرمی 172 رووفاتی ئەنفالەکان دەهێنرێتەوە بۆ چەمچەماڵ
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
ئەمڕۆ شه‌ممه 13.1.2024 رووفاتی 172 شەهیدی ئەنفالکراو، له به‌غداوه رادەستی هەرێمی کوردستان کرانەوە و پاش گرتنەبەری رێکارەکان، دەهێنرێنەوە بۆ کوردستان، بڕیاره سه‌ره‌تا بهێنرێنه هه‌ولێر و دواتر بگه‌ڕێنرێنه‌وه چه‌مچه‌ماڵ.
ئەو رووفاتانەی رەوانەی کوردستان دەکرێنه‌وه، خەڵکی دەڤەری خاڵخاڵان و ئاغجەلەرن، بڕیاره لە مۆنۆمێنتی شه‌هیدان له چەمچەماڵ بە خاک بسپێردرێن.
هێمن حەسیب، چالاکوان لە بواری جینۆساید و ئەنفال، بە 964ـی وت لە ساڵی 2019 بەهۆی رەشەبا و زریان لە دەشتایەکانی ناوچەی باب شێخ سەر بە پارێزگای سەماوە ژمارەیەک رووفات دەرکەوتن و پاشان رەوانەی پزیشکی دادی بەغدا کران.
وتیشی، هۆکاری دواکەوتنی رێوڕه‌سمی رادەستکردنی تەرمەکان دەگەرێتەوە بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی پەتای کۆرۆنا و چەند کێشەیەکی دیکە، كه وای کرد دوابخرێت.
“بە پێی ئەو بەڵگەنامانەی کە لە ناو گۆڕەکەدا بووە، ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی ئه‌نفال كراون، خەڵکی ئاغجەڵەر و خاڵخاڵانن له سنووری چه‌مچه‌ماڵ، کۆی گشتی 172 تەرمن، لە ساڵی 2021 حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 172 ملیۆن دیناری تەرخان کرد بۆ دروستکردنی گۆرستانێکی تایبەت بە رووفاتی 172 ئه‌نفالكراو لە ناو مۆنۆمێنتی چەمچەماڵ”.
رووفاته‌كان ده‌هێنرێنه هه‌ولێر
به پێی زانیارییه‌كانی 964، كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له چه‌مچه‌ماڵ وه‌ریگرتووه، رووفاته‌كان ده‌هێنرێنه هه‌ولێر و دواتر ده‌برێنه‌وه چه‌مچه‌ماڵ.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا