داوای بەهاناوەچوون دەکەن

بەهۆی بەفرەوە خەڵکێکی زۆر لە چیای گارە گیریان خواردووە

964+

زەید کۆچەر-  دهۆک

لەچیایی گارەی سنووری پارێزگای دهۆک بەفرێکی زۆر باریوە و ئەمرۆ هەینی خەلکێکی زۆر بۆ گەشتکردن رۆیشتوونەتە ئەو ناوچەیە.

بەپێی زانیاریەکانی 964 زیاتر لە 40 ئۆتۆمبێل لەسەر چیایەکە گیریان خواردووە و بەهۆی زۆری بەفر بارین رێگاکان داخراون و ئۆتۆمبێلەکان ناتوانن بێینە خوارەوە و ژمارەیەکی زۆری خەڵک گیری خواردووە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن.

بێوار عبدلعەزیز بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ی وت، ئیمە ئاگادارین ژمارەیەک خەڵک لەوێ ماون بەڵام ناتوانین هیچیان بۆ بکەین چونکە رێگاکان داخراون و تەنیا ئۆتۆمبێلی گەورە دەتوانێت بڕوات بۆ شوێنەکە و زۆریش سەختە.

وتیشی، بەڕاستی هیچ پێویست ناکات خەڵکی ئیمە لەم دۆخەی کەش و هەوایە بچنە شوێنێکی وا چونکە جەند رۆژێکە ئێمە وەکو بەرگری شارستانی و هەروەها کەشناسی دهۆک رامان گەیاند کەس نەرڕوات بۆ ئەم شوێنە سەختانە و کێشەی هاتووچۆ دروست دەبێت، بەڵام ئێستا تیمەکانمان لە سەرسنگ و ئامێدی ئامادەن و هەر کارێکمان پێبکرێت دەیکەین بۆ رزگارکردنیان.

چیایی گارە دەکەوێتە ناحیەی سەرسنگ لە قەزای ئامیدی سەر بە پارێزگای دهۆک.