ژەمێکی تەندورستە
کێن ئەو کەسانەی کە دەبێت نانی بەیانی پشتگوێ نەخەن؟
964+
سۆما حەکیم زادە
زۆر جار بیستوومانە کە دەستپێکردنی رۆژ بە سکی بەتاڵ رەفتارێکی تەندروست نییە و ئەو رەفتارە هانی مرۆڤ دەدات بۆ خواردنی خۆراکی ناتەندروست لە رۆژدا، بەڵام ئایا وازهێنان لە ژەمی بەیانیان دەتوانێت بۆ کۆمەڵێک کەس سەلامەت بێت؟
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بابەتێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و رەنگدانەوەی بۆچوونی ئەو پسپۆڕانە بوو کە باوەڕیان بە خواردنی نانی بەیانی هەیە، بە پشتبەستن بە توێژینەوەکانی چاودێری لە هەموو جیهانەوە، لەسەر ئەو بۆچوونەن کە ئەوانەی نانی بەیانی ناخۆن زیاتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و شەکرە و جەڵتەی مێشک دەبن.
جگە لەوەش توێژینەوەکان دەریدەخەن ئەو کەسانەی نانی بەیانی دەخۆن بە گشتی زیاتر گرنگی بە تەندروستی خۆیان دەدەن و خووی تەندروستتر دەگرنەبەر.
لەهەمانکاتدا، بەگوێرەی بۆ چوونی پسپۆران، گروپێک هەیە کە نابێت نانی بەیانی نەخۆن ئەو کەسانەی پێشینەی تێکچوونی خواردنیان هەیە، ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، منداڵان و کەسانی بەساڵاچوو پێویستە بە درێژایی رۆژ وزەیان بۆ دابین بکرێت وبۆیە دەبێت گرنگی بە نانی بەیانی بدەن..