قوتابخانەیەک لە شارەزوور. وێنە:964+
کەس دورنەخراوەتەوە
پەروەردەی شارەزوور لەسەر “دوورخستنەوەی” 10 بەڕێوەبەر روونکردەوە دەدات
964+
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەرایه‌تی پەروەردەی شارەزوور رایگه‌یاند، هه‌واڵی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی 10 به‌ڕێوه‌به‌ری سنوره‌كه‌یان “هیچ بنەمایەکی نییە”.
بەڕێوەبەرایه‌تی پەروەردەی شارەزوور لە روونكردنه‌وه‌یه‌كدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.1.2024 بڵاوکراوەتەوە، باسی له‌وه‌كردووه، “لە دوێنێوە هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە 10 بەڕێوەبەر لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان دەستیان لەکارکێشاوەتەوە، ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە”.
ئاماژه به‌وه‌شكراوە، تائێستا ته‌واوی ئه‌و 10 به‌ڕێوه‌به‌ره لەکاری خۆیان بەردەوامن و وەک بەڕێوەبەرێتی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زووری بەهەموو توانایان پشتیوانیانن.
ئەم روونکردنەوەیە له‌كاتێكدایه شه‌وی 9ی ئه‌م مانگه، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور له په‌یامێكدا دەڵێت “سەرەڕای پشگیری و پەرۆشی بەردەوامیمان بۆ داوا رەواکانی مامۆستایانی بەڕێز بە زۆرینەی زۆری دەنگی بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن بڕیارماندا دەرگای ناوەندەکانی خۆێندن بە رووی خۆێندکاران و قوتابیان بکەینەوە”.
ئاماژه به‌وه‌شكراوە، “داواکارین کە سەرجەم مامۆستایان پەیوەندی بکەنەوە بە ناوەندەکانی خوێندن لەبەر پەرۆشیمان بۆ خۆێندکاران و نەفەوتانی ساڵێکی خوێندنی منداڵە چاوگەشە کانمان”.