زیان بە شەقام و ئۆتۆمبێلێک کەوتووە
بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا کارەبای قەدش بڕا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا، ستوونێکی کارەبا لەرێگای سەرەکی سەرسنگ بۆ قەدەش کەوتووە و کارەبای قەدش پچڕاوە.
هاوڵاتییەکی کۆمەڵگەی قەدش گرتە ڤیدیۆیەکی بۆ 964 ناردووە و دەلێت، بەهۆی بۆردومانی فرۆکەکانی تورکیا سووتنێکی کارەبای گشتی سووتاوە و کارەبای گشتی قەدش پچراوە.
عەشقی محەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەدش بە 964ـى وت، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، لەدەوروبەری کۆمەڵگەی قەدش شەڕێکی دژوار لەنێوان پەکەکە و تورکیا روویداوە، بەهۆی بۆردوومانەوە ستوونێکی سەرەکی گواستنەوەی کارەبا تێکچووە.
بەوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی قەدش، جگە لە پچڕانی کارەبای کۆمەڵگەکە، زیان بە ئۆتۆمبێلێکیش کەوتووە و جامەکانی شکاون، هاوکات زیانێکی زۆر بەر شەقامەکەش کەوتووە.
لە کومەڵگەی قەدش زیاتر لە 12 هەزار کەسی لێ نیشتەجێیە و دەکەوێتە سنوری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک.