نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری د.جەمال ئەحمەد رەشید لە سلێمانی - وێنە: 964
لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی
زۆرترین نەخۆشەکانی مانگی رابردوو هەناسەتووند بوون
964+
پێشەوا محەمەد
مانگی رابردوو 19 هەزار و 34 منداڵ بردراونەتە نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری د.جەمال ئەحمەد رەشید لە سلێمانی و دوو هەزار و 190یان هێڵدراونەوە، لەو رێژەیە بەرزترینی حاڵەتەکانی هەناسەتووندی بوون.
بە پێی ئامارێک کە تەندروستی سلێمانی بڵاوی کردووەتەوە، 477 حەڵەتی سکچوون و رشانەوە و وشکبوونەوە و 832 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆمار كراوە و 193 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون، 160 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 358 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 158 منداڵ لە بەشی را هێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون.
هەر لەو ماوەیەدا 15 هەزار و 628 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 364 سۆنەر و 85 ئیكۆ ئەنجام دراوە و 400 تیشك گیراوە.
سەرەتای ئەم مانگە وا بڵاوکرایەوە نەخۆشخانەکە لە بەرامبەر چارەسەرکردن پارە لە دایک و باوکان وەردەگرێت، بەڵام ئەو کات پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە ئەو وتانەی رەت کردەوە.