قایمقامی هەولێر وا دەڵێت

هەر كەسێك لەسەر شەقام گۆشت بفرۆشێت دەستگیر دەكرێت

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ماوەیەکە لەرێگای سەرەکی کەرکوک بۆ هەولێر، دیاردەی فرۆشتنی گۆشتی سەر شەقام هەیە، چەند کەسێک ئاژەڵ سەر دەبڕن و بەنرخێکی هەرزان گۆشتەکەی دەفرۆشن، بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، ئەو گۆشتە مۆری کوشتارگەی لێ نەدراوە و دروست نییە.

هەڵمەت هەمزە، بە ڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر بە 964ـی وت، هەر گۆشتێک لەبازاڕ کە دەفرۆشرێت، پێویستە لە کوشتارگەکانەوە بێتە دەرەوە و مۆری لێدرابێت، بەڵام ئەم جۆرە گۆشتە هیچ مۆرێکی لێ نەدراوە.

وتیشی، ئەم گۆشتە یان ئەوەتا لەدەرەوە هێنراوە یانیش ئاژەڵی نەخۆشە.

نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر بە 964ی وت، لیژنەکانی قایمقامیەت چاودێری ئەم حاڵەتانە دەکەن، هەر سەرپێچیکارێک بگرن دەست بەسەر هەموو کەرەستەکانی دەگیرێت.

قایمقامی هەولێر ئەوەش دەڵێت، “لەبەیانیەوە هەر کەسێک ببینرێت گۆشت لەسەر شەقام دەفرۆشێت، دەستگیر دەکرێت”.

ژاپۆن چارەسەر بۆ خوێنى کوشتارگەى هەولێر دادەنێت

ژاپۆن چارەسەر بۆ خوێنى کوشتارگەى هەولێر دادەنێت