حاسڵاتی ئەم ئێوارەیە

ئەمریکا: زەحمەتە ئیسرائیل و حەماس رێک بکەون

964+

ژووری هەواڵ

بفەرموون کورت و پوخت و خێرا حاسڵاتی رووداوەکانی غەزەو دەرودراوسێتان پێدەڵێم:

میدیاکانی ئەمریکا نوسیویانە: زەحمەتە ئیسرائیل و حەماس بەم زوانە بگەنە سازان، چونکە ئەو پێشنیارانەی هەردوولا داویانە بە وڵاتانی نێوەندگیر دوورن لەیەکەوە، ئیسرائیل دەڵێت هەفتەیەک شەڕ دەوەستێنم 40 دیل ئازاد بکەن، حەماسیش دەڵێت شەڕ بەتەواوی نەوەستێت هیچ دیلێک ئازاد ناکەین.

سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ رایگەیاند: گەورەترین وەرشەی دروستکردنی چەک و موشەکیان لە غەزە دۆزیەوەتەوە کە دەتوانێت رۆکێتی دوور مەودا دروست بکات، وەرشەکە لە تونێلێکدا بووە لەژێر زەوی.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: نزیکەی 90% دانیشتوانی غەزە ئاوارە بوون، هەندێک لەوانە ناچاربوون چەند جارێک ماڵ و حاڵ و شوێنی مانەوەی خۆیان جێبهێڵن.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت: ئەگەر لوبنان دەیەوێت هاوڵاتییەکانی ببن بە قەڵغانی مرۆیی بۆ حیزبوڵا و ئێران، ئەوە ئێمە دەستەوەستان نابین و سوپا بە ئاڕاستەی ئەو وڵاتە دەجوڵێنین.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ نوسیوێتی: رووبەری غەزە بە ئەندازەی دوو لەسەر سێ کەمبووەتەوەو هەموو خەڵکی ئەو کەرتە لە ناوچەیەکی جوگرافی زۆر بچوکدا کۆبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی غەزە ئاماری نوێی کوژراوو بریندارەکانی بڵاوکردەوە، لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە تائێستا کوژراوەکان گەیشتوونەتە 23357 کەس، بریندارەکانیش ژمارەیان گەیشتووەتە 59410 کەس.

فەلەستین: ئیسرائیل ئاگربەستی شکاندووە

فەلەستین: ئیسرائیل ئاگربەستی شکاندووە

سوپای ئیسرائیل نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عمه‌دانیی گرت

سوپای ئیسرائیل نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عمه‌دانیی گرت