محەمەد رەئوف کەرکوکی وادەڵێت

“کاری هونەری ئێستا وەک جاران نییە”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

هونەرمەند محەمەد رەئوف کەرکوکی، گلەیی لە سەردەمی ئێستا هەیە بۆ کاری هونەری و دەڵێت، وەک جاران نییە و ناچاریت گۆرانی و ئەلبوم لە رێگای ئینتەرنێتەوە بڵاوبکەیتەوە.

لە ساڵانی نەوەدەکان محەمەد رەئوف کەرکوکی گۆرانی ست خەرامانی بڵاوکردەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 دەربارەی ئەو گۆرانیە وتی، زۆرێک لەو خانمانەی ناویان خەرامان بوو لە بۆنەکان پیرۆزبایی و دەسخۆشیان لێدەکردم، بەڵام یەک لەو خانمانەی کە زۆر حەزی بەو گۆرانیە بوو، ژنێکی زیندانی سیاسی بوو، کە نازناوی سیاسی خەرامان بوو’

محەمەد رەئوف کەرکوکی ساڵی 2023 ئەلبومێکی نوێی بڵاوکردەوە، کە پێکهاتبوو لە 10 تراک و حەوتیان نوێ بوون.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

چیرۆکی گۆرانی ست خەرامان چی بوو؟

چیرۆکی گۆرانی ست خەرامان چی بوو؟