سودانی و حەلبوسی.
براوەی هەڵبژاردن
سودانی و حه‌لبوسی كۆبوونه‌وه و باسیان له پێكهێنانی حكومه‌ته خۆجێیه‌كان کرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بۆ یه‌كه‌مجار له دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق لەلایەن محه‌مه‌د شیاع سودانیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه پێشوازی كرا، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەتە خۆجێیەکان.
ئه‌مڕۆ یەکشەممە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی پارتی تەقەدوم، محەمەد حەلبوسی کۆبووەوە و هەردوولا جەختیان لە گرنگی خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتە خۆجێیەکان کرد، بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت بۆ سەقامگیرکردنی پارێزگاکان.
فەرمانگەی راگەیاندنی سودانی لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکی دەست تۆڕی 964 کەوتووە، رایگەیاندووە، “ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکوەزیران محه‌مه‌د شیاع سودانی، پێشوازی لە سەرۆکی پارتی تەقەدوم، محه‌مه‌د رێکان حەلبوسی کرد”.
هه‌روه‌ها هاتووه “له کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی گشتیی وڵات کرا، هەروەها گرنگی پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی پلانەکانی گەشەپێدان بە پێی ئەوەی لە بەرنامەی جێبەجێکردنیدا بەڵێنی داوە، هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر گرنگیی هەوڵە هاوبەشەکانی هێزە سیاسییەکان كرایه‌وه، ئه‌وانه‌ی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، بە مەبەستی خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتە ناوخۆییەکان”.
ئه‌مه دووه‌م جاره سودانی پێشوازی له حه‌لبوسی ده‌كات له دوای دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی دوایی له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق.