رووداوی هاتوچۆ

منداڵێک لە ئۆتۆمبێل دابەزی و ئۆتۆمبێلێکی دیکە کوشتی

964+
شۆڕش هەرکی — هەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 7.1.2024 لە گوندی گەزنەی پارێزگای هەولێر، ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا خۆی کێشا بە منداڵێک و دوای برینداربوونی، گیانی لە دەست دا.

رەوەند لوقمان، خزمی نزیکی منداڵەکەیە و بە 964ی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی سەرەکیی گوندی گەزنە، ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە منداڵەکە و دوای ئەوەی بە سەختی بریندار بوو، دواتر گیانی لەدەست دا.

منداڵەکە تەمەنی سێ ساڵە و خەڵکی ناحیەی بەستۆڕەی قەزای شەقڵاوەیە و بە وتەی رەوەند لوقمانی خزمی منداڵەکە، منداڵەکە لەگەڵ دایک و باوکی لە ئۆتۆمبێل دابەزیوە و راستەوخۆ ئۆتۆمبێلە کیاکە لێیداوە.

964 چەند جارێک پەیوەندی بە وتەبێژی هاتوچۆی هەولێرەوە کرد، بەڵام وەڵامی نەبوو.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ماتۆڕسکیل لە چەمچەماڵ بەشداری پێنج رووداوی هاتوچۆ بوو...

ماتۆڕسکیل لە چەمچەماڵ بەشداری پێنج رووداوی هاتوچۆ بوون