له گهرمیان 10 هێندهى پار باران باریوه
+964
فهرهاد حهسهن – هەولێر
لە گەرمیان 10 هێندەی ساڵی رابردوو باران باریوە، بە قسەی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی دەڤەرەکە.
بەپێی ئامارێكى بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كشتوكاڵی گەرمیان، رێژەی باران بارینی ئەمساڵ لەو ناوچەیە تاوەکو ئەمڕۆ پێنجشەممە، گەیشتووە بە 113.1 ملیمەتر، لهكاتێكدا پار ئەم کاتانە 12.4 ملیمەتر بووە.
بهپێی وردهكارییهكانى ئهو ئاماره، لە ناحیەی پێبازی سەر بە قەزای کەلار، ئهمساڵ 121 ملیمهتر باران باریوه، بهڵام پار 44.5 ملیمەتر بووە.
لە خانەقین، تا ئەمڕۆ 116.2 ملیمەتر باران باریوە و پار تا ئەم كاتە 14.1 ملیمەتر بووە، لە مەیدان تا ئەمڕۆ 138 ملیمەتر باران باریوە و پار لە تەواوی وەرزی داباریندا 72.9 ملیمەتر بووه، لە كفری 124.3 ملیمەتر باران باریوە، بهڵام پار 36.3 ملیمەتر بووە.
بەپێی ئامارێكى گشتیش، كە ئهمڕۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، لە 12 كاتژمێری رابردوودا، لە گەرمیان زۆرترین باران باریوە و لە حاجی ئۆمەرانیش نزمترین پلەی گەرما تۆماركراوە.