پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و جەو خۆش دەبێت

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا جەوەکە خۆش و ساماڵ دەبێت و لە چاو دوێنێدا کەمێک پلەکانی گەرماش بەرزرە دەبنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەشی پپێشبینی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، باران بارین لە گۆڕێ نییە و تەنیا سبەینێ ئاسامان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و ئەگەری دروستبوونی تەم دەبێت.

بەرزترین پلەی گەرماش بۆ ئەمڕۆ گەرمیانە بە 21 پلە و نزمترینیش حاجی ئۆمەرانە بە 8 پلەی سیلیزی.

ئەمڕۆ یەک شەممە 7.1.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 ) کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنی.
مەوداى بینین/ لە نێوان (7 – 9) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 17 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 16 پلەى سیلیزى
دهۆک: 15 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 17 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 21 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 8 پلەى سیلیزى
سۆران: 16 پلەى سیلیزى