گرافیکی 964
لە یادى دامەزراندنى سوپا
سێ حەشارگەى داعش لە دیالە لەناوبران
964+
وریا فەتاح
فەرماندەى ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق، لەناوبردنى سێ حەشارگەى چەکدارانى داعشیان لە پارێزگاى دیالە راگەیاند.
فەرماندەییەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لەگەڵ نمایشکردنى فڕۆکەى ئێف 16 و نمایشى هێزەکانیان لە رۆژى دامەزراندنى سوپاى عێراق، هێزەکانیان توانیویان لە ئۆپەراسیۆنێکدا سێ حەشارگەى داعش لە دیالە وێران بکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئێوارەی دوێنێ شەممە، لە ناوچەیەکی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین چەکدارانی داعش پەلاماری هێزێکی حەشدی شەعبیانداوە و پێنج کەسیان بریندار کردووە دواتر دووان لە بریندارەکان گیانیانلەدەستدا.