لە ئاکرێ
رووداوێکی هاتوچۆ هەشت برینداری لێ کەوتەوە
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
ئێوارەی ئەمڕۆ لە چواڕیانی جۆڵا لە رێگای سەرەکی ئاکرێ بۆ ناحیەی دینارتە، بەهۆی پێکداکێشانی سێ ئۆتۆمبێل هەشت کەس بریندار بوون.
کاروان زێوەر، بەرپرسی راگەیاندنی هاتووچۆی ئاکرێ بە 964ی وت، “رووداوەکە سەخت بووە، لەنێوان سێ ئۆتۆمبێڵی جۆری (مارسیدس، ئۆپترا و شۆفرلێت) بوو، بریندارەکان گواستراوەنەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ، سەرجەمیان خەڵکی ئاکرێن”.
نێچیرڤان فەخرەدین هەرکی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ بە 964ی وت، “تا ئێستا هەشت بریندار گەیشتونەتە نەخۆشخانەی ئاکرێ و لەژێر چاودیرین، دۆخی بریندارەکان تا رادەیەک باشە”.