کەى بەفر دەبارێت؟

بارانى باش باریوە

964+

وریا فەتاح

لە 24 کاتژمێرى رابردوودا، لە ناوچە جیاجیاکانى هەرێم بارانى باش باریوە، بەڵام زۆرترینى رووى لە پارێزگاى دهۆک کردووە، کەشناسى سلێمانیش دەڵێت:ئەم دوو رۆژە دۆخەکە جێگیرە.

بەشى پێشبینى لە بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان بڵاوى کردەوە، لە 24 کاتژمێرى رابردودا (9ى بەیانى دووێنێ بۆ 9ى بەیانى ئەمڕۆ)، رێژەى باران بارین لەسەر ئاستى پارێزگاکان بەم شێوەیە بووە.

هه‌ولێر: 8.2 ملم

سلێمانی: 8ملم

دهۆك: 12.8 ملم

كه‌ركوك: 2.8 ملم

هه‌ڵه‌بجه‌: 3.5 ملم.

بەپێى کەشناسى، زۆرترین باران له‌ ناحیه‌ی كانی ماسییه‌ له‌ پارێزگای دهۆك باریووە كه بڕەکەى‌ 56 ملمه‌، له‌ بامه‌ڕنێ 52 ملم و له‌ دینارته‌ش‌ 51.2 ملم باریوه‌.

ئاسۆ کەماڵ، بەڕێوەبەرى کەشنایى سلێمانى قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت: شەپۆلەکە کۆتایى هات و ئەم دوو رۆژە رەوشى کەشووهەوا جێگیر دەبێت و پلەکانى گەرماش بەرز دەبنەوە.

964 پرسیارى بەفربارینى لە ئاسۆکەمال کرد، بەڵام لە وەڵامدا وتى،”جارێ لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، ئێستا کاتییەتى بەفر بارین ناوشار بگرێتەوە، بەڵام وادیارە کەشەکە یارمەتیدەر نیە”.

رێژه‌ی بارانبارینی هه‌موو ناوچه‌كان له‌م خشته‌یه‌دایه‌ ببینە:

بارانى باش باریوە

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 16

سلێمانی : 14

دهۆک : 14

کەرکوک : 17

هەڵەبجە : 16

زاخۆ : 15

سۆران : 13

حاجی ئۆمەران : 7

گەرمیان : 21

دەستەی گەشتوگوزار: رێنماییەکانی کۆڕبەندی کەشوهەوا جێب...

دەستەی گەشتوگوزار: رێنماییەکانی کۆڕبەندی کەشوهەوا جێبەجێ دەکەین