دوو کەسیان بیانى بوون

سێ بازرگانى مادەى هۆشبەر دەستگیرکران

964+

وریا فەتاح

لە هەولێر، سێ بازرگانى مادەى هۆشبەر بە پێنج کیلۆ گرام مادەى هۆشبەرى جۆرى کریستاڵەوە دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیى نەهێشتنى مادەى هۆشبەرەکان لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا زانیاری ئەوەیان پێگەیشتووە کە بڕى پێنج کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ هێنراوەتە ناو شاری هەولێر، لێکۆڵینەوە و بە دواداچوونەکانیان دەستیپێکردووە.

وەک ئەوەى لە راگەیەنراوەکەدا باسى لێوەکراوە، توانیویان شوێنى دوو کەسى بیانى لە هۆتێلێک دەستنیشان بکرێت و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە شەوی 5/ 6ـی 1ى 2024 توانرا سێ کەس دەستگیر بکەن.

جگە لە دەستگیرکردنى تۆمەتباران و لێکۆڵینەوە لێیان، توانراوە بڕى پێنج کیلۆگرام مادەى هۆشبەر لە جۆرى کریستاڵ لەناو ئۆتۆمبێلەکەیان کە زۆر بە وردى شاردرابووەوە، دەستى بەسەردا بگیرێت.

ئەمساڵ نزیکەی 15 هەزار بازرگانى مادەی هۆشبەر دەستگیر کر...

ئەمساڵ نزیکەی 15 هەزار بازرگانى مادەی هۆشبەر دەستگیر کراون