شۆفێران ئاگاداربن

دابەشکردنی بەنزینە هەرزانەکە لە کۆیە دەستیپێکرد

964+
ئەحمەد مستەفا

لە کۆیە بەنزینە 750 دینارییەکە لە یەک بەنزینخانە دابەش دەکرێ، لە کاتژمێر 7:00ی ئەم بەیانییەوە دەستیپێکردووە.

شۆفێران دەتوانن بچن بۆ بەنزینخانەی ژیلوان بۆ وەرگرتنی.

ئەمڕۆ شەممە 6.1.2024، تارق حەیدەری، قایمقامی کۆیە ئەوەی بە 964 وت، ئەو بەنزینەی دابەشدەکرێ بە گوێرەی خواستی قەزاکە نییە، بەڵام ئەو شۆفێرانەی دەیانەوێت بە نرخی 750 دینار بەنزین دەستبخەن، دەتوانن ئەمڕۆ سەردانی وێستگەی دیاریکراو بکەن.

بە وتەی ئەوبێت، دابینکردنی بەنزینەکە هاوکاردەبێت بۆ بەشێک لە شۆفێران و داوایانکردووە بڕی زیاتریان بۆ رەوانە بکرێ، ئەوەشی وت، لە ماوەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو، سێ بەنزینخانە بە بڕی جیاواز سزادراون، کە کوالێتی بەنزینەکەیان باش نەبووە.

بە گوێرەی سۆراغی 964، لەناو بەنزینخانە سزادراوەکاندا بە بڕی 500 هەزار دینار، 700 هەزار دینار و یەکێک لە بەنزیخانەکان بەبڕی دوو ملیۆن دینار سزادراون.

بەم زستانە لە کۆیە گەنم دروێنە دەکرێت

بەم زستانە لە کۆیە گەنم دروێنە دەکرێت