دژی بڕیاری چۆڵکردنی خانوەکانیان

دانیشتوانی گەڕەکی نەورۆز چادریان هەڵدا

964+
کاروان ساڵحی -کەرکوک

لە دژی دانانی سوپا لەناو چەند خانویەکی گەڕەکەکیان، دانیشتوانی گەڕەکی نەورۆز چادریان هەڵداوە و دەستیان بە مانگرتن کرد، دەڵین، تاوەکو داواکاریەکانمان جێبەجێ نەکرێت لە مانگرتن بەردەوام دەبین.

ئەحمەد نوری دانیشتوی گەڕەکی نەورۆز بە 964ی وت، کێشەکە لەوە دروست بووە، ئەو خانوانەی ئێمە تیایداین، سەر بە وەزارەتی بەرگرییە و بۆ ئەفسەرانی سوپای عێراق دروستکراوە، دوای ساڵی 2003 خانوەکان چۆڵکران و هاوڵاتیان چوونە ناو ئەو خانوانە، بەشێک لە ماڵەکان لەگەڵ ئەفسەرەکان رێککەوتن و بە نۆ هەزار دیناری ئەو سەردەمە لە ئەفسەرەکان کڕانەوە و بەشێکی دیکەیان بە وەکالەت لە ئەفسەرەکان کڕانەوە.

ئەو هاوڵاتیە دەڵێت، ئەو کێشەیە لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق هەیە، هێشتا هەمەری سەربازی لەناو شەش خانوو ماون، ئێمەش چادرمان هەڵداوە و لێرە ناڕۆین، تا کێشەکانمان چارەسەر نەکرێت.

"لەماوەى 10 خولەکى تردا هیچ هێزێکى ئەمنى لەگەڕەکی نەورۆزی کەرکوک نامێنێت"