داروین نونێز 5 گۆڵی هەیە

کام یاریزان باشترین گۆڵکاری لیڤەرپووڵە؟

964+

سۆما حەکیم زادە

سەرەڕاى ئەوەى تەنیا پێنج گۆڵى تۆمارکردووە، بەڵام داروین نۆنێزى ئۆرۆگوایى دووەم باشترین گۆڵکارى لیڤەرپووڵە لەم وەرزەى پریمەرلیگدا.

داروین نونێز لەم وەرزەدا 19 یاری لەگەڵ لیڤەرپووڵ لە خولی نایابی ئینگلیزی ئەنجامداوە و توانیویەتی 5 گۆڵ تۆمار بکات، بەم ئامارە دووەم باشترین گۆڵکاری لیڤەرپووڵە لە تەنیشت دیۆگۆ جۆتا.

داروین بە ئاسانی نەگەیشتە ئەم ئامانجە، ئەستێرە ئۆرۆگواییەکە 58 لێدانی بۆ گۆڵ هەبووە و 5 گۆڵی تۆمارکرد، جۆتاى پرتوگالیش بە 24 لێدان 5 گۆڵی تۆمارکردووە.

هەرچى محەمەد سەڵاح فیرعەونەکەى میسرە، گۆڵکاری یەکەمی لیڤەرپووڵە و توانیویەتى 14 گۆڵ تۆمار بکات لەو 65 لێدانەى بۆ ناو گۆڵى رکابەرەکانى هەیبووە.

سەڵاح رکابەرە و مانێ ناوی لە ناواندا نەماوە

سەڵاح رکابەرە و مانێ ناوی لە ناواندا نەماوە