ژمارەیەکى زۆرى لێ کوشتوون

لە داقوق فڕۆکەی F-16 داعشى بۆردوومان کرد

964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

ئێوارەى ئەمڕۆ، لەلایەن فرۆکەیەکی جەنگی عێراقەوە چەند جارێک مۆڵگەکانی چەکدارانی داعش لە نزیک گوندی رۆخانەی داقوق، بۆردوومانکران.

مونتەسر جەبار، وتەبێژی بارەگای پێشکەووتوی ئۆپەراسیۆنەکانی باکوری دوزخورماتوو بە964ـی وت، “بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هاواڵگری و هێزی ئاسمانی، بەفڕۆکەی F-16 سوپای عێراق، چەند مۆڵگەیەکی چەکدارانی داعش کە ماوەیەکە جموجۆڵیان لەو سنورەدا دەستپێکردووە، لە نزیک پردی زجی گوندى رۆخانە بۆردومانکران”.

بۆردوومانەکە ئامانجەکانى خۆى پێکاوە و بەوتەى مونتەسر جەبار، ژمارەیەک چەکدارى داعش کوژراون.

گوندی رۆخانە دەکەوێتە باشوری خۆرئاوای قەزای داقوق، ماوەیەکە بەچڕی جموجۆڵەکانی چەکدانی داعش لەو ناوچەیە دەستیپێکردووە و ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتوانی سنورەکە دروستکردووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

گروپێکی رێکخراوی داعش لە کەرکوک بە F-16 بۆردوومانکران

گروپێکی رێکخراوی داعش لە کەرکوک بە F-16 بۆردوومانکران