شاخەکان بەفری لێدەبارێت

ئەمڕۆ هەولێر و دهۆک سبەینێش سلێمانی و هەڵەبجە بارانە

+964

ژووری هەواڵ

بەپێی حیساباتی کەشوهەوا بێت، درەنگانی ئەمشەو لە شاخە بەرزەکانی کوردستان بەفر دەبارێت و ئەگەر زۆرە شەو تەمومژ بێت، ناو شارەکانیش لەپاش نیوەڕۆوە دەبێتە نمە باران و دوای ئەوەش نۆرەی هەولێر دێت.

سبەینێ پاش نیوەڕۆ بارانەکە دەگاتە سلێمانی و هەڵەبجەو کەرکوک و شاخە بەرزەکانی ئەو دەوروبەرەش بەفریان لێ دەبارێت، بەڵام لە دهۆک و هەولێرو راپەڕین بارانەکە پچڕ پچڕ دەبێت.

ئەم پێشبینیانە بەشی پێشبینی کەشوهەوا وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن بڵاویکردوونەتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی 24 کاتژمێری  داهاتوو

هەولێر : 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى
دهۆک: 12 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 12 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى+5
حاج ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى
سۆران : 12 پلەى سیلیزى

بەر لە وادەی بەفر بارین سەرگەڵو داوای شۆفڵ دەکات

بەر لە وادەی بەفر بارین سەرگەڵو داوای شۆفڵ دەکات