بەڕێوەبەرەکەی وەڵام دەداتەوە

نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی پارە لە کەسوکاری منداڵان وەردەگرێت؟

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رەتی دەکاتەوە بۆ چارەسەری منداڵی نەخۆش پارە لە هیچ دایک و باوکێک وەرگیرابێت.

چەند رۆژێک پێش ئێستا وا بڵاوکرایەوە، کە بۆ چارەسەرکردنی منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی فێرکاری منداڵان داوای پارە لە کەسوکاری نەخۆش کراوە.

پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە بە 964ـی راگەیاند، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە و هیچ کاتێک داوای پارە لە هیچ کەسێک نەکراوە.

هیچ کاتێک داوای پارە لە هیچ کەسێک نەکراوە

وتیشی، “ئێمە شانازی دەکەین کە هەمیشە لە دەرگای زۆر کەسمان داوە بۆ ئەوەی کەس بۆ چارەسەری منداڵەکەی پێویستی بە سواڵ و لە دەرگادانی کەس نەبێت و شانازیشی پێوەدەکەین و بەردەوامیش دەبین”.

وا بڕیارە کاتژمێر 11ـی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشید کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەسەر ئەو پرسە بەڕێوەبچێت.

لە 24 کاتژمێردا 500 منداڵ دەبرێنە نەخۆشخانەی منداڵانی سل...

لە 24 کاتژمێردا 500 منداڵ دەبرێنە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی