هاندەرە سەرسەختەکەی مانچستەر سیتی لە کوردستان
+964
ژووری هەواڵ
هاویار هاوار کیژۆڵەیەکی هەشت ساڵانە لە هاندەرە سەرسەختەکانی یانەی مانچستەر سیتییە لە کوردستان، خۆشەویستی بۆ یانەکەی گەیاندوویەتیە یاریگای ئیتیحاد.
کیژۆڵەیەکی هەشت ساڵانە لە هاندەرە سەرسەختەکانی یانەی مانچستەر سیتییە لە کوردستان
هاویار ناوی هەموو یاریزانەکانی دەزانێت و بەردەوام یارییەکانیان دەبینێت، چوار ساڵان بووە کە بووەتە هاندەری یانە ئینگلیزییە، لە ماڵێکدایە هەموو وەرزشدۆستن، دایکی هاندەری مەدرید و خوشکەکەی هاندەری پاریس سانجێرمانە، خۆی و باوکی برا پێنج ساڵەکەشی هاندەری مانچستەر سیتین
ئێستا هاویار لەمانچستەرەو یارییەکانی یانە دڵخوازەکەی دەبینێت، قەولی پێ دراوە چاوی بکەوێت بە فیل فۆدینی یاریزانی ستیزن.
باوکی برا پێنج ساڵەکەشی هاندەری مانچستەر سیتین
کەسوکارەکەی هاودیان ڤیدیۆ و وێنەکانیان بۆ 964 ناردووە.