دەکرێت بە بیئاڕتۆن

فلکەی بازاڕی کەلار دادەخرێت

964+
میلاد جەلال – کەلار

شارەوانی کەلار دەیەوێت شەقامی ناوبازاڕی کەلار رێکبخاتەوە، یەکەم هەنگاو فلکەی ناوبازاڕ ھەڵکەندراوە و سایدی ھاتنە ناو بازاڕی قەزاکە داخراوە.

وا بڕیارە ئەو فلکەیەی کە داخراوە بکرێت بە (بیئاڕتۆن) و دەبەسترێتەوە بەو راستە شەقامەی دەچێت بۆسەر رووباری سیروان.

بیئاڕتۆن، ئەو کەرپوچە سوور و سپیانەیە کە شێوەی لاکێشەیی هەیە و شەقامەکانی پێ رووپۆش دەکرێت.

دلێر حوسێن بەرپرسی بەشی پرۆژەکان لە سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار بە 964ى وت، “ئێستا کار لە سایدی ھاتنە ناو بازاڕ دەکرێت و پاش تەواو بوونی، سایدەکەی تری شەقامەکە ھەڵدەکەندرێت و ئەویش دەکرێت بە بیئارتۆن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کارەکانی فلکەکە نزیکەی پێنج ڕۆژی پێدەچێت، ھەوڵدەدەن زوو تەواو بکرێت چونکە شەقامێکی سەرەکیە و ئاستەنگی ھاتووچۆ بۆ شۆفێران دروستدەکات.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی