حاسڵاتی ئەمڕۆ

جیراڵد فۆرد گەڕاوەتەوە و ژاپۆنیش مەترسی تسونامی لەسەرە

964+

ژووری هەواڵ

– ئیسرائیل بەنیازە کەرتی غەزە دابەشی چەند زۆنێک بکات، لە دوای 88 رۆژ لە جەنگ ئەو وڵاتە نیازی وەستانی نییە، ئەوەتا کەناڵە فەڕمییەکەی ئاشکرایکرد، دەیانەوێت بە سوود وەرگرتن لە توانای سەرۆک هۆزەکان، بەشێوەیەکی کاتی غەزە دابەشبکەن.

– دوو بەرپرسی ئەمریکی بە کەناڵی ABC Newsیان وت، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جیراڵد فۆرد، لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ بەندەری نۆرفۆلک لە ڤێرجینیا گەڕاوەتەوە، دوای ئەوەی گومان لە جوڵە نادیارەکەی کرا، لە کاتێکدا ئەمریکا بۆ هاریکاری ئیسرائیل هێنابوویە ناوچەکە.

– هەر کە سوپا لە باکوری غەزە کشانەوە، هەزاران فەڵەستینی گەڕانەوە، ژنێک دوای گەڕانەوەی بە ئاژانسەکانی وت، خەڵک لەسەر ئەو پاشماوانە دادەنیشن و دەخەون کە بۆنی خوێن و مردنی لێ دێت، گۆڤاری تایم نوسیویەتی، “وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەنیازی سەردانی تل ئەڤیڤە و جەنگەکە تێچوویەکی مەزنی دارایی هەبووە”.

– کەسێک کە بۆ شەڕی غەزە هاتە ریزەکانی سوپای ئیسرائیلەوە، دەرکەوت بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی پەیوەندییە هەستیارەکانی دزیوە، ئەسۆشێتد پرێس دەڵێت، سەربازەکە لە سەردانە مەیدانییەکانیدا لە تەنیشت بنیامین ناتانیاهۆ دەرکەوتووە.

– دەسەڵاتدارانی ژاپۆن داوایان لە دانیشتووانی ناوچە کەنارییەکان کرد لە ماڵەکانیانەوە بۆ ناوچە بەرزەکان بڕۆن، بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو، کە بە گوڕی 7.6 پلە روویدا، مەترسی تسونامی لێدەکرێ، کە بەهۆیەوە تائیستا 48 کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەس برینداربوون.