کوردستان لانکەى پێکەوە ژیانە

یەکێتى زانایان: هێرشە درۆنییەکان پێچەوانەى شەریعەتى ئیسلامە

964+

وریا فەتاح

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لەسەر هێرش و پەلامارەکانى سەر هەرێمى کوردستان هاتە دەنگ و دەڵێت: هێرشەکان پێچەوانەى شەریعەتى ئیسلامن.

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان رایگەیاتدووە، “ماوەیەکە دەستێک دەیەوێ ئاسایشی هەرێم و هێزی پێشمەرگە بکاتە ئامانج و، لەرێی درۆنەوە زیان بە پێگەی کوردستان بگەینێت و ئارامی هاوڵاتیان تێک بدات، ئێمە لە یەکێتی زانایانەوە بە توندی ئیدانەی ئەو جۆرە هێڕشانە دەکەین”.

لە راگەیەنراوەکەى یەکێتى زانایاندا هاتووە، “هێزی پێشمەرگە بەو پێیەی پارێزەری کوردستانە لە سەنگەری پێشەوەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرە و داعشی تێکشکاندو کوردستانیش لانکەی پێکەوەژیان و لانەی ئاوارەو لێقەوماوان بووە، ناکرێ بکرێتە ئامانجی کردەی تیرۆریستى”.

“هێرشەکان پێچەوانەى شەریعەتى ئیسلامن”

“ئەو جۆرە هەوڵە تێکدەرانە پێچەوانەی بنەماکانی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلامە، و ئاماژەیەکی مەترسیدارەو هەڕەشەیە بۆ سەر ئارامی تەواوی عیراق”، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان وا دەڵێت.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەسەر هێرشە درۆنییەکەى شەوى رابر...

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەسەر هێرشە درۆنییەکەى شەوى رابردو پەیامێکى بڵاوکردەوە