بریندارێکی سەری ساڵ لەکاتی وەرگرتنی چارەسەر. فۆتۆ: تەندروستیی هەولێر
چارەسەر کراون
لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵی هەولێر 54 کەس بریندار بوون
964+
ژووری هەواڵ
لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ لە هەولێر، 54 کەس بە رووداوی جیاواز بریندار بوون و لەلایەن تیمەکانی فریاگوزاری چارەسەر کراون.
ئەمڕۆ دووشەممە 1.1.2024، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، لە رێگەی 10 تیمی پزیشکی کە بەنێو هەولێردا بڵاوەیان پێکرابوو لەکاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ، 54 بریندار چارەسەریان بۆ کراوە.
لە شەوی سەری ساڵدا تیمەکانی تەندروستی هەولێر لەم شوێنانە بڵاوەیانپێکرابوو: ئیمپایەر، فاملی مۆڵ، عەنکاوە، ماجدی مۆڵ، ناوبازاڕی شار، شەقامی ئیسکان، شەقامی غەزالی و گراند ماجدی مۆڵ.
جگە لەو 10 تیمە، لە ناو شاری هەولێر تیمەکانی سەنتەری هەماهەنگی فریاکەوتنی 122 لەگەڵ تیمەکانی نێو نەخۆشخانە و فریاکەوتنەکان و نەخۆشخانەی فریاکەوتن لەئامادەباشیدابوون.