لە پلەی چەندەمە؟

هه‌ولێر خاڵێكی له‌ نه‌فتی میسان وه‌رگرت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

له‌ گه‌ڕی 12ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق له‌ تۆپی پێ یانه‌ی هه‌ولێر له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به‌ گۆڵێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌فتی میسان یه‌كسان بوو.

یارییه‌كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 31.12.2023 له‌ یاریگه‌ی میسان كرا و تێیدا هه‌ولێر له‌ خوله‌كی 73 به‌ گۆڵی شێركۆ كه‌ریم پێشكه‌وت، به‌ڵام له‌ خوله‌كی 86 عه‌لا دالی، به‌ په‌ناڵتی گۆڵی یه‌كسانبوونی بۆ نه‌فتی میسان هێنایه‌وه‌.

یانه‌ی هه‌ولێر به‌م ئه‌نجامه‌ خاڵێكی به‌ده‌ستهێنا و ئێستا له‌ پله‌ی 15یه‌ به‌ 12 خاڵ، یانه‌ی نه‌فتی میسانیش له‌ پله‌ی حه‌وته‌مه‌ و 18 خاڵی هه‌یه‌.

یانەی هەولێر بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد

یانەی هەولێر بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد