ساڵى 2024 چۆن دەبێت؟
نرخى نەوت جێگیرە
964+
وریا فەتاح
نرخى نەوت بە جێگیریى ماوەتەوە و تا دواى سەرى ساڵ پێناچێت گۆڕانکارى لە نرخەکەى رووبدات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 77 دۆلار و چوار سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
نەوتى سووکى تەکساسیش بە 71 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
شارەزایانی بواری وزە هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێننەوە بۆ ئەو دڵنیاییەی کۆمپانیاکانی نەوت داویانە لە گواستنەوەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهانی سەرەڕای زیادبوونی گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هاوکات، شارەزایانى بوارى نەوت پێیان وایە، نرخى نەوت لە 2024 دا گۆڕانکارى ئەوتۆى بەسەردانایەت و لە نێوان 70 بۆ 90 دۆلار ئالوگۆڕ دەکات.